پزیشكیان: ئێران تەسلیمی نادادپەروەری و فشار نابێت

عیراق 01:32 PM - 2026/07/02

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران  تەئكید دەكاتەوە، تاران هەرگیز تەسلیمی نادادپەروەری و فشار و لووتبەرزی نابێت.
پزیشكیان لە دیدارێكدا باسی لە رۆڵی تاران كردو رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لەپاڵ پتەوكردنی یەكگرتوویی ناوخۆیی، كار بۆ فراوانكردنی هاوكاریی ناوچەیی دەكات و پەیوەندییەكانیان  لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامی لە ساڵانی رابردوودا بەهێزتر بووە.

بە وتەی پزیشكیان، زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە لە ناوچەی كەنداو تا ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی دراوسێی ئێران بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوا، زیاتر لە هەموو كاتێك دركیان بە پێویستی هاوكاری و لێكنزیكبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەكان كردووە، ئەم رێبازەش دەتوانێت بەشداری بكات لە بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان لە ناوچەكەدا.

هاوكات سەرۆك كۆماری ئێران تەئكیدی كردەوە، تاران لە بەرامبەر فشار و هەڕەشەكاندا پاشەكشەی نەكردووە‌و توانیویەتی رێگاكانی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان‌و بەردەوامی چالاكییە ئابوورییەكان بپارێزێت، ئەمڕۆش بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەكان‌و سوودوەرگرتن لە دەرفەتە بەردەستەكان، پڕۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی یەدەگەكان و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات بە توندی پەیڕەو دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو