زیاتر لە 9 هەزار كەس لە هەڵەبجە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە

کوردستان 03:45 PM - 2026/07/02

ئەنجومەنی راژەی گشتی راپۆرتێكی شیكاریی لەبارەی قۆناغی یەكەمی دامەزراندنی 250 كەس بە شێوەی گرێبەست لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڵاوكردەوە و راگەیاند، زیاتر لە 9 هەزار فۆڕمی داواكاری بۆ ئەو مەبەستە تۆماركراون.

دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ داواكاریی دامەزراندن، ئەنجومەنی راژەی گشتی رایگەیاند، لە پرۆسەكەدا 9006 فۆڕم تۆماركراون. راشیگەیاند، ئەو داواكارانە كێبڕكێ لەسەر دەستخستنی 250 پۆست لە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەكەن، كە لەسەر میلاكی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراون.

بۆ بەرچاو روونی زیاتر، ئەنجومەنی راژەی گشتیی چەند داتایەكی سەرەكیی پەیوەندیدار بەو قۆناغەی لە چوارچێوەی راپۆرتێكی شیكاریی بڵاوكردووەتەوە.

ئەنجومەنی راژەی گشتی راشیگەیاندووە، كاركردن لەسەر ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و ئەنجامی قۆناغەكانی تری پڕۆسەكە لە سایتی رەسمیی ئەنجومەنەكە  بڵاودەكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو