قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا

کوردستان 10:59 PM - 2026/07/01


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا. 
سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە.  
هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیادابێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو