فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە.

عیراق 01:16 PM - 2026/06/30

لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەهەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی کراوەتەوە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و دڵنیایی لەوەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی لە دۆسییەکانی گەندەڵی بەدەستهاتوون.

وەزیری دارایی تەئکیدی کردووەتەوە کە پاراستنی سامانی گشتی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نیشتمانییە، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی وەزارەت کردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی لێپێچینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە دۆسێکانی گەندەڵی دا هەیە.

 فالح ساری ئاماژەی بەوەشکردووە، لێپێچینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە دۆسێکانی گەندەڵی دا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو