ژمارەی قوربانیانی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی هەفتەی رابردوو وڵاتی ڤەنزوێلایان هەژاند بۆ زیاتر لە هەزار و 700 كوژراو بەرزبووەوە، تیمەكانی رزگاركردنیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیانی ژێر داروپەردووەكان.
خۆرخی رۆدریگێز، سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی ڤەنزوێلا لە بارەی ئاماری دوو بوومەلەرزەكەوە رایگەیاند، ژمارەی كوژراوان بۆ هەزار و 719 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەكەش 250 قوربانی زیاترە لەچاو ئاماری پێشوودا كە هەزار و 450 كەس بوو. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كارەساتەكەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس برینداربوون.
چوارشەممەی رابردوو، دوو بوومەلەرزەی بەهێز، بە گوڕی حەوت پۆینت دوو پلە و حەوت پۆینت پێنج پلە باكووری ڤەنزوێلایان هەژاند، بوومەلەرزەكان وێرانكارییەكی بەربڵاویان لە باڵەخانە و ژێرخانەكانی وڵاتێكدا بەجێهێشت كە خۆی بەدەست قەیرانی ئابووری و سیاسی قووڵەوە دەناڵێنێت.