ئەمڕۆسێشەممە لەمەراسیمێكی تایبەتدا یەكەمین خولی هاوبەشی دەڤەری یەك و دووی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و لای خۆیەوە شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگەیاند، ئەم خولە تایبەتە كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ئەفسەرانی باڵای هەردوو دەڤەری یەك و دووی هێزی پێشمەرگە رێكخراوە لەسەر بنەمای زانستنی سەربازی و خزمەتكردن بەو بوارە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە هۆی بڕیاری ستراتیژی بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێەت دەستكەوتێكی مێژووی و گەورە بۆمان.
ووتیشی، هیزی پێشمەرگە هێزێكی دروستكراو بۆ كاتێكی دیاریكراو نیە بەڵكو هێزی پێشمەرگە ناسنامەی نەتەوەو گەلێكە كە بە خوێن و گیانبازی گەلێك دروستبووەو لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش خاوەن پێگەیەكی گەورەیە و شاهێدی بۆ دراوە.
باسیلەوەشكرد، بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگە واتای زامنبوونی ئەمن و ئاسایش وسەقامگیری و پێكەوە ژیانە و هیوادارین تاكۆتایی پرۆسەكە بەردەوام بێت چونكە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا.
سەبارەت بە رۆڵی هاوپەیمانان، وەزیری پێشمەرگە ووتی،هاوپەیمانان رۆڵی گەورەیان بینیووە لە پشتیوانیكردنمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا و هیوادارین تاكۆتایی پرۆسەكە لەگەڵماندا بمێننیەوە.