ئاسایشی سۆران رۆژنامەنووسێك دەستگیردەكات

کوردستان 01:53 PM - 2026/06/30

نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بەدواداچوونی چڕ و بەپەلە بۆ زانینی چارەنووس و هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس "عەبدولڕەحمان خدر حەمەد" دەکات.

 نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن دەزگای میدیایی "ستاندارد"ەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هاوکارەکەیان (عەبدولڕەحمان خدر)، پەیامنێری پێشوو و ئەندامی ئێستای دەزگاکەیە، لە گەشتێکی ئاساییدا بۆ حاجی ئۆمەران و سنووری قەزای سۆران، لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕوونکردنەوەکەی سەندیکا، ئەو ڕۆژنامەنووسە دانیشتووی گەڕەکی قەندیلی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە، پێشتر یەکێک بووە لە بەشداربووانی خولی سەلامەتیی پیشەیی سەندیکاکە کە بە هاوکاری لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕێکخرابوو.

نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای 
ڕۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بەوپەڕی پەرۆشی و بەرپرسیاریەتییەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ سۆراخکردنی چارەنووسی ئەم هاوکارەیان، هەروەها بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجام و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی ناوبراو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو