ڕفعەت عەبدوڵا «پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانی سەنگەر، شەهیدی زیندوون و ئیلهامبەخشی وزەو ورەن بۆ میللەتەکەمان».

کوردستان 03:04 PM - 2026/06/30

لەکۆبونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندابوەکانی سەنگەر کەبەسەرپەرشتی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) و ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوو قوربانیدانی پێشمەرگە کەم ئەندامبوەکانی سەنگەرییان بەپیرۆزو شانازییەوە وەسفکردو باسیان لەوەکرد مێژوویەکی پرشنگدارتان لەخەبات و قوربانیدان بۆ یەکێتی و گەلەکەمان نوسیوەتەوە.

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، وتی:«پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانی سەنگەر، شەهیدی زیندوون و ئیلهامبەخشی وزەو ورەن بۆ میللەتەکەمان».
هەردوولا جەختیان کردەوە پشتیوانی بڕیارو سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتین و ڕایانگەیاند یەکێتی، پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمانەو چی لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بێت ئەوە جێبەجێدەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو