سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

عیراق 05:08 PM - 2026/06/28

سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی پێشوازیکرد لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.
لە میانی دیدارەکەدا کە  ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨-٦- ٢٠٢٦،   لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو باس لە پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کرا، لەوانەش دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر. هەروەها باسیان لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ. 

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی گفتوگۆ کردن بۆ دروستکردنی کەشێکی  لەبار و دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی بەردەوام کە باس لە مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان بکات و خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری بکات.

هاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کە  عیراق پاڵپشتی هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە ئاشتی ناوچەکە بەرەوپێش دەبەن و سەروەری دەوڵەتان دەپارێزن و بەشدارن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندن و بەکارهێنانی هێز.

لای خۆیەوە عێراقچی پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عیراق و هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی دیدگاکان دەربڕی و جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و ڕاوێژکاری هاوبەش و دروستکردنی بنەمایەکی فراوانتر بۆ هاریکاری و لێکتێگەیشتن سەبارەت بە مەسەلە و پێشهاتەکانی ئێستا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو