قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە

کوردستان 06:34 PM - 2026/06/28

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (28/6/2026) بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی سیاسی ناوخۆی عیراق کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی عیراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادیش، جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەش بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عیراق و هەرێمی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو