هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا دەستیپێكردووەتەوە

عیراق 01:55 PM - 2026/06/28

 دوای ئەوەی هەناردەی نەوتی خاوی عیراق بۆ ئەمریكا  راگیرا، جارێكی تر عیراق دەستی بە  هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریكا كردووەتەوە و رۆژانە 71 هەزار بەرمیل هەناردەی ئەمریكا دەكات.

بەپێی ئەو داتایانەی ئیدارەی وزەی ئەمریكا رۆژی یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، كەنەدا بە سێ ملیۆن و 551 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و لە دوای ئەویش ڤەنزوێلا دێت بە 578 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، دواتر مەكسیك بە 346 هەزار بەرمیل و كۆڵۆمبیا بە 218 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لەپلەكانی سێیەم و چوارەم دێن، هەروەها ئیكوادۆریش 174 هەزار بەرمیلی لە رۆژێكدا هەناردەكردووە.

ئیدارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوردەكردنی نەوتی خاو لە لیبیاوە بۆ ئەمریكا 116 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا، لە عێراقیشەوە 71 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هاوردەكراوە، بەڕازیلیش 71 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەناردە كردووە، ئەوە لەكاتێكدایە ئەمریكا رۆژانە 3 هەزار بەرمیل لە نەیجیریا هاوردە دەكات، لەكاتێكدا هیچ بڕەكی لە سعوودیەوە هاوردە نەكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو