هەلیكۆپتەرێكی سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی لەشاری رەئس تەنورە لە سعودیە ، كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەكانی ناو هەلیكۆپتەرەكە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی وزەی سعودیە، تێكشكانی هەلیكۆپتەرێكی سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی لە ناوچەی رەئس تەنورە راگەیاند.سەرچاوەكە لە لێدوانەكەیدا پشتڕاستی كردووەتەوە ، رووداوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەرجەم ئەو كەسانەی لە ناو فڕۆكەكەدا بوون، كە ژمارەیان 14 سەرنشین بووە، ئاماژەی بەوەش كرد كە تەواوی قوربانییەكان هاووڵاتی سعودین.
سەبارەت بە هۆكار و بارودۆخی روداوەكە، سەرچاوەكە رایگەیاندووە،لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی خێرا كردووە بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكانی كەوتنەخوارەوە و تێكشكانی هەلیكۆپتەرەكە.