قوباد تاڵەبانی: گەنجان نەک هیوای داهاتوو، بەڵکوو وزە و هێزی سەرەکین لە نەخشاندنی ئێستادا

کوردستان 10:59 PM - 2026/06/08

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڕێکخەرانی تێد ئێکس ئاشتی (TEDx Ashti) ) كۆبوەوەو ڕایگەیاند، گەنجان نەک هیوای داهاتوو، بەڵکوو وزە و هێزی سەرەکین لە نەخشاندنی ئێستادا. لە هەڵەبجەش وەک هەموو ناوچەکانی تر نەوەیەک لە گەنجان بە خەونی گەورە و بیرۆکەی مەزنەوە پێگەیشتوون و هیچ پێشکەوتن و گەشەسەندنێک بەبێ بەشداری ئەوان بەدی نایەت.
خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ ڕێکخەرانی تێد ئێکس ئاشتی (TEDx Ashti) و گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی پشتگیریکردنی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە هانی داهێنان، کارسازی و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێز و گەشەسەندوو دەدەن.
خەون و بیرۆکەکانی ئەم گەنجانە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی گەشەپێدانی ناوچەیی. دڵنیاین هەڵەبجە لەسەر دەستی ئەم گەنجانە داهاتوویەکی گەشەدارتر و پێگەیەکی شیاوتری دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو