قوباد تاڵەبانی: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە گەشەپێدانی هەڵەبجەدا ئەرکێکی گرنگ و قورسیان لەسەر شانە.
ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاریان دەبین بۆ ئەوەی بتوانن کارئاسانی بکەن بۆ وەبەرهێنەران و کارسازان و بازرگانان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
پیرۆزباییان لێ دەکەم بەبۆنەی کردنەوەی بینای نوێی ژوورەکە. چاوەڕێی کاری گەورەیان لێ دەکەین و دڵنیاین دەتوانن لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجەدا بن.