گەنجانی راپەڕین بە مێژووی پڕ لە خەبات و سەربەرزی ی.ن.ك ئاشناكران

کوردستان 04:02 PM - 2026/06/02

گەنجانی راپەڕین بە مێژووی پڕ لە خەبات و سەربەرزی ی.ن.ك ئاشناكران  گەنجانی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی یادی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەوە، كۆڕێكی بۆ گەنجانی سنوورەكە رێكخست. ئامانج لە كۆڕەكە زیاتر ئاشناكردنی گەنجان بوو بە مێژووی پڕ لە خەبات و سەربەرزی و قوربانیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی دابینكردنی ماف و ئازادیی گەلی كورددا.

لە كۆڕەكەدا، كەسانی ئەكادیمی و پسپۆڕ تیشكیان خستە سەر گرنگی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵی كاریگەری ئەو حزبە لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیكتاتۆریی بەعس. هەروەها ئاماژە بەو دەسكەوتە مێژووییە كرا كە سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم كورد گەیشتە پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق.

گەنجانی سنووری ئیدارەی راپەڕین وەك خۆیان باسیدەكەن، بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەكانیان هیوا و ئومێدیان لەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵچنیوە.

ئەوان، دەڵێن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەرگای بەروویاندا كردووەتەوە و رۆڵێكی كاریگەری پێ بەخشیوون هەم لە ناو ئۆرگان و رێكخراوەكانی حزبدا و هەم لە ناو دام و دەزگا حكومییەكاندا، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەوان بەشدارێكی چالاك و كاریگەربن لە پرۆسەی دروستكردنی داهاتووی خۆیان و كۆمەڵگاكەیاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو