پیرۆزبایی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

کوردستان 04:56 PM - 2026/06/01

پیرۆزبایی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بە بۆنەی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و (50) ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانەوە، چەندین حزب و رێکخراو و لایەن و  کەسایەتی ، پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكەن و خەباتی رزگاریخوازی یەکێتی  بەرز دەنرخێنن.

 دەقی پیرۆزباییەکان:

سەرۆككۆمار: یەكێتی رۆڵی بەرچاوی لەڕوبەڕوبوونەوەی دیكتاتۆری و بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی هەبووە

بەبۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی دەكەم؛ بە پێزانین و ڕێزەوە كاروانی پڕ لە خەباتی حزبەكە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە ڕابەرایەتی سەركردەی نەتەوەیی گەورەی كۆچكردوو، سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەبیر دەهێنینەوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماوەی زیاتر لە پێنج دەیەدا، هێزێكی سیاسی نیشتمانیی پێشەنگ بووە و بە شێوەیەكی كارا بەشدار بووە لە بەرگریكردن لە مافەكانی گەل و چەسپاندنی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی و دادپەروەری. 

هەروەها ناوی یەكێتی گرێدراوە بە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی هاوچەرخی عیراق و ڕۆڵێكی بەرچاویشی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆری و ستەمكاری، و خەبات لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسا.

لەو یادەدا ڕۆڵی مێژوویی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی بەرز دەنرخێنین، كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دۆزی گەل و نیشتمانەكەی تەرخان كرد، و بە حیكمەت و دیدگای سیاسی خۆی بەشدار بوو لە چەسپاندنی بناغەكانی عیراقێكی دیموكراسی فیدراڵی فرەیی، و برەودان بە كولتووری دیالۆگ و تەبایی نیشتمانی لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عیراقدا.

لە كاتێكدا لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراقدا بەشداری ئەم یادە ئازیزە دەكەین، متمانەی خۆمان بە بەردەوامی ڕۆڵی نیشتمانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەردەبڕین لە پشتگیریكردنی ڕێڕەوی دیموكراسی و بەهێزكردنی شەراكەتی نیشتمانی، بەو جۆرەی كە خزمەت بە خواستەكانی هەموو عیراقییەكان بكات بەرەو ئایندەیەكی ئارامتر و سەقامگیرتر و گەشاوەتر.

ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بنەماڵە
سەربەرزەكانیان، ئەوانەی گیانی خۆیان بەخت كرد لەپێناو ئەو بنەما نیشتمانی و مرۆییانەی بڕوایان پێی هەبوو ، بە قوربانییە مەزنەكانیان بەشدارییان كرد لە كاروانی خەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی، دیموكراسی و مافەكانی گەلەكەیان.

نزار ئامێدی 
سەرۆك كۆمار
31 ئایار 2026


پەیامی كۆسرەت رەسول عەلی لە 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرە دێرینەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی پیرۆز دەكەم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژگاری بێ ئومێدی و لووتكەی بەهێزی رژێمی بەعس شۆڕشی هەڵگیرساندەوەو سەلماندی لە رۆژە تاریكەكانیش ئومێد هەیە و بە هەمووانی گوت تا كوردێك مابێت خەبات بەردەوامەو هەرگیز دەست لە مافەكانمان بەرنادەین، لەوساوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە نیو سەدەیە، یەكێتیی لە شاخ و شار خەبات دەكات لەپێناو ئازادی و دادپەروەری، دیموكراسی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ میللەتەكەمان لەپێناو گەیشتن بە ئاواتە وەدینەهاتووەكانی گەلەكەمان.

دووبارە ئەم یادە پیرۆزە لە خەڵكی كوردستان و سەرجەم كوردپەروەران پیرۆز دەكەم، خەبات بەردەوامە و گرنگە بەو رۆحیەتەوە بەردەوام بین.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی


پیرۆزبایی حەمەی حەمەسەعید

بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، گەرمترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، کادران، پێشمەرگە قارەمانەکان، لایەنگرانی دڵسۆز و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە دڵسۆزی و قوربانیدانیان ڕۆڵی بەرچاویان لە گەشەپێدان و سەرکەوتنی ئەم ڕێکخراوە نیشتمانییەدا هەبووە.

زیاتر لە نیو سەدە تێکۆشان، خەبات، کۆڵنەدان و قوربانیدان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەل، ئازادی، دادپەروەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگە، مێژوویەکی پرشنگدار و پر دەستکەوتی تۆمار کردووە.

ئەم بۆنە دەرفەتێکە بۆ ڕێزلێنان و وەفاداری نیشاندان بە یادی نەمر مام جەلال، دامەزرێنەران، شەهیدان، پێشمەرگە و هەموو ئەو کەسایەتییانەی کە بە خۆشەویستی و خۆنەویستی و دڵسۆزییەوە بناغەکانی ئەم بزووتنەوە سیاسی و نەتەوەییەیان دامەزراند و پاراست.

هیوادارم یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ژێر سایەی یەکڕیزی، یەکدەنگی و سەرکردایەتیی بەکۆمەڵ، هەروا بە خزمەتکردنی دڵسۆزانە بۆ گەل، بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازی مام جەلال تاڵەبانی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەرز و نیشتمانییەکان.

خەبات و قوربانییدانی یەکێتی نیشتمانی شایەنی دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاترە
لە هەموو بوارە سیاسی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکاندا،
بەوهیواییەی لە داهاتوودا شایەتحاڵی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتربین لەمەیدانەکەدا.

سڵاو و دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدان

حەمەی حەمەسەعید


پیرۆزبایی وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی (٥١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (٥٠)ەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و جەماوەری یەکێتیی دەکەم.

بەوپەڕی ڕێز و وەفادارییەوە، یادی پڕ لە شانازیی، سەرۆک مام جەلال و سەرکردە نەمرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی تێکۆشەرانی گەلی کوردستان بەرزڕادەگرین.

لەم ساڵیادەدا، دروود بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان، سڵاو و ڕێز و وەفاداری دەگەیەنین بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و قارەمانەکانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و سەرجەم شۆڕشگێڕانی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، کە بە خوێن و قوربانیدان و گیانفیدایی بەردەوامی تێکۆشەرانی یەکێتیی و هێزە شۆڕشگێرەکان و پێشمەرگەی کوردستان، بوونە هەوێنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستان؛ سەرکەوتن بەرامبەر رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و داگیرکەری کوردستان، بە پشتیوانی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان ئازادی و رزگاری بۆ کوردستان بەدەستهات.

دروود و نەمری بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەهیدان
سڵاو و ڕێز بۆ تێکۆشەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان


پیرۆزبایی هەرێم كەمال ئاغا بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی


51 ساڵ لەخەبات و تێكۆشان و سەروەری 

51 ساڵ لەمەوبەر، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك مژدەیەكی مێژوویی و هێزێكی زیندووی هەڵقوڵاوی ناو هەناوی کوردەواری ڕەسەن لەدایك بوو .
ئەمڕۆ كە یادی ئەم وەرچەرخانە مێژووییە پڕ لە شانازییەی گەلەکەمان دەكەینەوە، پەیمانمان بۆ قۆناغێكی نوێی خەباتی سیاسی و پەرلەمانی تازە دەكەینەوە .

یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە داهێنەرەیە، كەخەباتی شاخ و شاری كردە بنەمایەك بۆ بنیاتنانی ئەزموونی حوكمڕانی و چەسپاندنی دیموكراسی لەکوردستان و عیراق، ئەمڕۆش بە دیدێكی نوێ و ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە ئاڕاستەی خەباتمان، بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، چەسپاندنی دیموكراسی ڕاستەقینەو خۆشگوزەرانییە بۆ كۆمەڵانی خەڵك .

لەهەمان كاتیشدا لە بەغداد وەك هێزێكی كاریگەر، پارێزەری سەنگ و پێگەی هێزی کۆمەڵی كوردەوارین و کاری لەپێشینەمان ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵك و گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكانە بەپێی دەستور، پاراستنی شایستە داراییەكان و دوورخستنەوەی قووتی خەڵكی کوردستانە لە ململانێ سیاسییەكان، چونكە یەكێتی خاوەنی خەباتێكی زیندوو بە  ئەزموونە . 

هەروەها بۆ ئەم قۆناغە ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران، درێژەپێدەری ئەو ئەمانەتەین، كەسەرۆك مام جەلال بۆی جێهێشتووین و بەهەمان ئیرادەی خەباتگێڕییەوە، بەرگری لە مافە دەستووری و نیشتمانییەكانی گەلەكەمان دەكەین .

درود بۆ گیانی بەرزو بڵندی سەرۆك مام جەلال و هەموو شەهیدانی کوردستان . 
یادی 51 ساڵەی یەكێتیی ، یادی سەرخستنی ئیرادەی گەلەکەمانە .

هەرێم كەمال ئاغا 
سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان  
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە
  
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.  

لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری حزبەکە دەکەین، بەبۆنەی پەنجا و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی، لە هەمان کاتدا کاروانە سیاسی و نیشتمانییەکەی حزب لە خەبات دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی لەناوچوو و چەسپاندنی بەشداریی کارا لە وێستگە نیشتمانییە جیاجیاکاندا بەرز دەنرخێنین.

هەروەها میراتە گەورەکەی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، مام جەلال تاڵەبانی یاد دەکەینەوە، کە هێمایەک بوو بۆ دانایی، میانڕەوی، یەکڕیزیی نیشتمانی و چەسپاندنی کولتووری گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان گەلاندا. بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان دەکەینەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات و کاروانی گەشەپێدان بەهێزتر بکات، هەروەها هاوکاری کارا بۆ پاراستنی سیستەمی دیموکراسی بۆ خزمەتکردنی خواستەکانی گەل بەرەو داهاتوویەکی ئارامتر و گەشاوەتر.
 
عەدنان فەیحان دلێمی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1ـی حوزەیرانی2026

پارێزگاری کەرکووک پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە

بەڕێز پارێزگاری کەرکووک محەمەد سەمعان ئاغا نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بەبۆنەی (51)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیان کە سبەینێیە.

بەڕێز پارێزگاری کەرکووک لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە و دەڵێت:
خۆشحاڵم کە هاوبەشی پیرۆزباییتان بین بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم سەرکردایەتی و ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکەین بەو هیوایەی لە کارەکانتاندا سەرکەوتوو بن بە شێوازێک کە بەشداربێت لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوە و پێشکەوتوو بۆ وڵاتەکەمان، و بنەماکانی شەراکەت و دیالۆگ و کارکردنی هاوبەش بەهێزتر بکات کە خزمەت بە پارێزگا ئازیزەکەمان دەکات.

ساڵیادەکە پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن..

 پیرۆزبایی بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیی



پیرۆزبایی پارتی سەوزی کوردستان


پیرۆزبایی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان_ئێران



پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،

سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیران، پێشمەرگەکان، خێزانە سەربەرزەکانی شەهیدان و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛

بە بۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە تێکۆشەرە دەکەین.

دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 11ی جۆزەردان "١ ی حوزەیرانی1975دا "، لە یەکێک لە قۆناغە هەستیار و دژوارەکانی مێژووی نوێی کوردستاندا، وەڵامێکی سیاسی، نەتەوەیی و ڕێکخراو بوو بۆ شکست، سەرکوت و هەموو ئەو پیلانانەی دژی ئیرادەی نەتەوەی کورد داڕێژرابوون.

ئەم حزبە، بە سەرکردایەتی کۆچکردوو جەنابی مام جەلال و هاوڕێیان و هاوبیران و دامەزرێنەرەکانی، توانی ڕۆحی خەبات، هیوا و ڕێکخستنی نەتەوەیی لە بەشێکی گرنگی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا زیندوو ڕابگرێت.

ئەمڕۆ، دوای پەنجا و یەک ساڵ خەبات، قوربانیدان و بەشداریی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێشتا بەشێکی گرنگە لە مێژووی سیاسی، دامەزراوەیی و نەتەوەیی کوردستان. ڕۆڵی ئەم حزبە لە پێکهاتەی سیاسیی هەرێمی باشووری کوردستان، جێگەی ڕێز و سەرنجە.

لە دۆخی هەستیار و ئاڵۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە نەتەوەی کورد زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە یەکگرتوویی، ژیریی سیاسی، دیپلۆماسیی چالاک و بیرێکی نەتەوەیی هەیە، ئێمە باوەڕمان وایە ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد بخەنە سەرووی ناکۆکییە حزبییەکانەوە و لە پێناو بەرگری لە مافی چارەنووس، سەربەخۆیی، ئازادی، دیموکراسی و کەرامەتی نەتەوەی کورددا، بە دیدێکی نوێ و ئایندەبینانەوە هەنگاو بنێین.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە مێژووییەدا، یاد و ناوی کۆچکردوو جەنابی مام جەلال ، دامەزرێنەران، شەهیدان، پێشمەرگەکان و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و هاوکات هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ سەرکردایەتی، ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخوازێت.

لەگەڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووبارەمان،

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
11ی جۆزەردانی 2726ی کوردی
1ی ژوئەنی2026ی زایینی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو