ڕفعەت عەبدوڵا یەکێتی؛ ئومێدی دوێنێ، ئیرادەی ئەمڕۆ، هێزی سبەینێ

کوردستان 10:24 AM - 2026/06/01

بەشكۆوە یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی (ی.ن.ک)، وەك هێزێكی پێشكەوتنخوازو هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان دەكەینەوە، دروود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی ڕابەری كوردایەتی‌ و سەرۆكمان (مام جەلال)‌و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان، پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی‌ و گشت كوردێك دەكەم. 

ئەمڕۆ یادی حزبێكی ئاسایی ناكەینەوە، بەڵكو یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە بەڕابەرایەتی (ی.ن.ک) كە بۆ هێنانەدی سەرجەم مافە ڕەواكانی لە دژی دیكتاتۆرییەت‌ و فاشیەت، ڕووبارێك خوێنی بەخشی کەسەرچاوەکەی (ی.ن.ک).

بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ فەخری کوردایەتی جەنابی مام جەلال، خوێندکارێکی بەوەفاو دڵسۆز دەبین و وەك سەروەتێكی نیشتمانی لەیەکێتی دەڕوانین‌ و پاراستن‌ و گەشەكردنیشی وەك زەروریەتێكی گشتی بۆ كوردستان بە پێویست دەزانین.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو