سەركردە عیراقیەكان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی دەكەن

کوردستان 01:52 PM - 2026/06/01

حزبە عیراقییەكان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەكەن و دامەزراندنی بۆ ئێستا و ئایندە بە گرنگ دەزانن.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم هیوای سەركەوتن و بەردەوامبوونی بۆ یەكێتی خواستووە، عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پەیامێكدا بە ڕێزەوە یادی مێژووی دامەزرێنەری كۆچكردوو، مام جەلال دەكاتەوە كە بەشدارییەكی كاریگەری هەبوو لە چەسپاندنی ڕێبازێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای فرەیی و دیموكراسی.
ڕەیان كلدانی، سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیۆن، تەئكید لەسەر ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلال و پێگەی كاریگەری ئێستای یەكێتی دەكاتەوە.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو