دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،لە ڕۆژی 25ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی -بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لە دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد توانیان دەستبەسەر بڕی سی وپێنج كیلۆ و سی و هەشت گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵی شل بگرن .
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەكانیان توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر كە خاوەن رەگەزنامەی بیانیبوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكەیان بەردەوامە.