سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستا عەلی باپیر: بەرێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیرو دەکات و دەڵێت، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە، لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان