لە دهۆك كەمتر لە 500 سەر ئاژەڵ لەسەربڕینخانەكان كراون بەقوربانی

کوردستان 10:32 PM - 2026/05/31

لە دهۆك لە كۆی 8 هەزار سەر ئاژەڵ كە لە رۆژانی جەژنی قورباندا كراون بە قوربانی كەمتر لە 500 سەریان لەو سەربڕینخانانە كراون بە قوربانی كە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ قوربانیكردن دیاری كرابوون.

لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگای دهۆك، ئامارەكانی قوربانیكردنی لە رۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە، ئاماژەی بەوەكرد: لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا كەمتر لە 500 سەر ئاژەڵ لەو سەربڕینخانانە كراون بە قوربانی كە بۆ قوربانیكردن دیاری كرابوون، وتیشی: بەكۆی گشتی 8 هەزار سەر ئاژەڵ لە سنووری پارێزگاكە كراون بە قوربانی بەڵام بە شێوەیەكی رەسمی تۆمار نەكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو