لە 51 ە مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا، هێزەكانی كۆماندۆ هەڵمەتێكی خوێنبەخشینیان لە تەق تەق ئەنجامدا.
هەڵمەتی خوێنبەخشینەكە بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا بوو، بە هاوكاری تاقیگەی ناوەندیی كۆیە، لە هەڵمەتەكەشدا بەشێك لە پێشمەرگەكانی فەوجی سێ بەشداربوون و 51 بتڵ خوێنیان بەخشی.