لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆ كتێبی (مدینە أربیل الكبری) ناساندنی بۆ کرا

کوردستان 11:24 AM - 2026/05/23

لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ك) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆشنبیران، كتێبی (مدینە أربیل الكبری) لەنوسینی (د.جەمیل عیسا كەریم) ناساندنی بۆ کراو بڵاوکرایەوە.

نووسەر باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی کرد، کە باس لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری هەولێر دەکات و، دواتر فراوانبوونی شارو دروستبوونی گەڕەکی نوێ و، ئێستاش کە بووەتە شارێکی گەورەو فراوان.

لە كۆتایی کۆڕەکەدا بەشێک لە بەشداربووان گفتوگۆیان لەسەر کتێبەکە کرد و دواتر کتێبەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو