روستام نابیێڤی، كە هاووڵاتییەكی ڕوسییە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، توانی بۆ یەكەمجار لە مێژووی شاخەوانیدا تەنها بە بەكارهێنانی دەستەكانی، بگاتە لوتكەی چیای ئێڤرێست.
(روستام) لەساڵی 2015دا بەهۆی ڕووخانی بینایەكەوە هەردوو قاچی لەدەست دەدات، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی بێ هیوابوونی و ئەمساڵ كارێكی كرد كە كەم كەس دەتوانن ئەنجامی بدەن.
لە 20ی ئایاری 2026، روستام نابیێڤ، تەنها بە هێزی دەستی توانی بەسەر لوتكەی چیای ئێڤرێستدا سەر بكەوێت كە 8 هەزار و 848 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
روستام بۆ جیهانی سەلماند تواناكانی مرۆڤ زیاترە لەوەی بیری لێدەكاتەوە. سەركەوتن بەسەر ئیڤەرێستدا یەكێكە لە سەركێشییە گەورەكان و ژمارەیەكی زۆر شاخەوانی بە توانا لە رێگەی گەیشتن بەسەر لوتكە چیاكەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بۆ روستام سەرەڕای لەدەستدانی قاچەكانی، توانی وەك یەكەم كەس لە مێژوودا بەبێ قاچەكانی و بە هێزی بازووی بگاتە سەر لوتكەی چیاكە.