داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 17 ملیار دینار بووە

کوردستان 05:04 PM - 2026/05/22

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە‌و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 16ی ئایاری ئەمساڵ تاوەكو 22ی ئایاری ئەمساڵ، بڕی 16 ملیار و 561 ملیۆن و 345 هەزار دیناری عیراقی بووە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافییەت، 99%ی ئەو داهاتە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ی بەشێوەی چەك بووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو