وەزیری نەوتی عیراق بڕیاری دا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە ببەخشێتە سەرجەم كارمەندەكانی.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی میلاكی وەزارەت.
بڕیارەكە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە كە بە شێوازی كرێی رۆژانە لە میلاكی وەزارەتەكەدا كار دەكەن. ئەو بڕە پارەیەش، وەك "جەژنانە" و دەستخۆشییەك بۆ كارمەندانی كەرتی نەوت و پیرۆزباییەك بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، تەرخانكراوە.