سەباح نوعمان: عیراق پابەندە بە هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت

عیراق 01:50 PM - 2026/05/18

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق  تەئكید لە سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا دەكاتەوە و دەڵێت، سەرجەم هێزە چەكدارەكان دەخرێنە ژێر چوارچێوەی رەسمی دەوڵەت.

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، یەكەم بنەمای ستراتیجی لە كارنامەی وەزاریدا بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی نیشتمانی، پابەندبوونە بە هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمە هەنگاوێكی بنەڕەتییە بۆ كۆتاییهێنان بە دیاردەی چەكداریی لە دەرەوەی یاسا و دابینكردنی سەقامگیریی پێویست بۆ پاراستنی سەروەریی دەوڵەت.

بەپێی وتەی نوعمان، لە كارنامەی وەزاریدا رێكاری تووند دانراون بۆ یەكخستنی بڕیاری ئەمنی. پلانی حكومەت ئەوەیە سەرجەم هێزەكان بە سیستمی  رەسمی دەوڵەتەوە ببەسترێنەوە و هەموو پێكهاتە سەربازییەكان بەبێ جیاوازی لەژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی فەرماندەیی گشتیدا كۆبكرێنەوە.

تەئكیدیشی كردەوە لەوەی،بژاردەی عیراق دووركەوتنەوەیە لە میحوەری ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان. راشیگەیاند، رێگە نادرێت عیراق ببێتە رێڕەو یان سەكۆیەك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەك چۆن رێگە بە هیچ وڵاتێك نادرێت دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عیراقدا بكات.




بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو