سعودیە: لە عیراقەوە سێ درۆنمان ئاڕاستە كرا

عیراق 11:55 AM - 2026/05/18

وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاشكرای دەكات، بەرپەرچی سێ درۆنیان داوەتەوە، كە لە عیراقەوە ئاڕاستەیان كراوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو سێ درۆنەی لە ئاسمانیی سعودیە بەرپەرچدراونەتەوە، لە كایەی ئاسمانیی عیراقەوە هاتبوون.ئاماژە بەوەشكراوە، مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە درۆنییەیان هەیە، كە لە عیراقەوە ئاڕاستەیان كراوە، بەڵام لە كات و شوێنی گونجاودا.

ئاڕاستەكردنی درۆن بۆ سعودیە لە كاتێكدایە، رۆژی یەكشەممە بە سێ درۆن هێرشكرایەسەر  ئیمارات و دوو لە درۆنەكان بەرپەرچدرانەوە و یەكێكیان بەر وێستگەیەكی ئەتۆمی كەوت لە ناوچە زەفرە.





بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو