بەریتانیا بەچەكێكی دژە درۆن و هەرزان بوونی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەكات

عیراق 01:26 PM - 2026/05/17

حكومەتی بەریتانیا  بەنیازە چەكێكی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە نرخێكی كەم لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بكات.

پەرەپێدانەكە لە ڕێگەی یەكخستنی سیستەمێكی نوێی چەك لەسەر فڕۆكەكانی تایفۆن دێت، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئامانجەكان بە وردبینییەكی بەرز و بە تێچووی كەمتر بەراورد بە مووشەكەكانی تر .

بەریتانیا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، پلانی هەیە كەرەستەی ئۆتۆنۆمی دۆزینەوەی مین و فڕۆكە جەنگییەكانی تایفۆن و كەشتی جەنگی دراگۆن بۆ ئەركێكی بەرگری فرەنەتەوەیی بنێرێت كە ئامانج لێی دەستەبەركردنی كەشتیوانییە لەگەرووی هورمز، بەیاننامەیەكی حكومەتی بەریتانیا كە لەلایەن رۆیتەرزەوە  بڵاوكراوەتەوە،

ئاماژەبەوەكراوە،  لەندەن بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگی و كەشتییەكی جەنگی بەشداری لە ئەركێكی فرەنەتەوەیی دەكات بۆ پاراستنی گەرووی هورمز.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەشداریكردنی بەریتانیا لەئەركێكی فرەنەتەوەیی لە گەرووی هورمزدا بریتی دەبێت لە ئامێرە سەربەخۆكانی دۆزینەوەی مین و فڕۆكەی جەنگی تایفۆن .بەپێی بەیاننامەكە نوێنەرایەتی بەرگری بەریتانیا لەهورمز بەبڕی 115ملیۆن پاوەندی دارایی نوێ بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ دۆزینەوەی مین و سیستەمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پاڵپشتی دەكرێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو  لەندەن و پاریس میوانداری كۆبوونەوەیەكی فرەنەتەوەیی وەزیرانی بەرگرییان كرد بۆ تاوتوێكردنی پلانە سەربازییەكان بەئامانجی گەڕاندنەوەی رەوتی بازرگانی لە ڕێگەی گەرووی ستراتیژییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو