نیویۆرك تایمز: رەنگە هێرشەكانی ئەمریكا‌و ئسیرائیل بۆ سەر ئیران دەستپێبكەنەوە

عیراق 03:46 PM - 2026/05/16

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا هێرشەكانیان بۆ سەر ئیران دەستپبكەنەوە.
بەوتەی دوو سەرچاوەی رەسمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە قسەیان بۆ نیویۆرك تایمز كردووە و نەیانویستووە ناوەكانیان ئاشكرابكرێت، ئەمریكا و ئیسرائیل بە چڕیی ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران دەستپێبكەنەوە. 

سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیران، پیت هێگسیس، وەزیری جەنگی ئەمریكا لە كۆنگرێس رایگەیاند، ئەمریكا پلانی هەیە بۆ پەرەسەندنی زیاتر ئەگەر پێویست بكات.
واتە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران كراوەیە. بەپێی میدیای ئیسرائیلیش، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل فشارەكانی بۆ سەر كۆشكی سپی چڕكردۆتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو