لە سنوارەوە بۆ نەسروڵا: حزبوڵا هێرشی مووشەكیی چڕ بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێبكرد

عیراق 03:31 PM - 2026/05/16

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ناوەڕۆكی نامەیەكی نهێنی یەحیا سنوار بۆ ئەمینداری گشتیی حزبوڵا بڵاودەكاتەوە، لە نامەكەدا داوای پشتیوانیی سەربازیی دەستبەجێ و هەماهەنگیی چڕ دەكات بۆ ماندووكردنی سیستمی بەرگریی ئیسرائیل لە سەعاتەكانی سەرەتای هێرشی 7ـی ئۆكتۆبەردا.

بەپێی رۆژنامەی مەعاریف، ئەو نامەیە لە سەعات 6:30ی بەرەبەیانی ڕۆژی 7ـی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 نێردراوە. نامەكە لە لایەن هەر یەكە لە یەحیا سنوار، محەممەد زەیف و مەروان عیسا، سەركردە باڵاكانی بزووتنەوەی حەماسەوە ئاراستەی حەسەن نەسروڵا كراوە، نامەكە لە بارەگایەكی ژێرزەمینیی حەماس لە غەززە دەستی بەسەرداگیراوە. لە ناوەڕۆكی نامەكەدا، سەركردەكانی حەماس داوای لێبوردنیان لە نەسروڵا كردووە كە پێشتر ئاگاداریان نەكردووەتەوە.

داوایان لێكردووە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكە، حزبوڵاش هێرشی مووشەكیی چڕ بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێبكات، بە مەبەستی ماندووكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئەنجامدانی هەڵمەتێكی هاوبەش.

سەركردەكانی حەماس لە پەیامەكەدا هۆشدارییەكی راستەوخۆیان داوەتە ئەمینداری حزبوڵا و تێیدا هاتووە: "باجی هەر دوودڵییەك لە بەشداریكردن لەڕادەبەدەر قورس دەبێت، نەك تەنیا بۆ پڕۆژەی مقاوەمە بەڵكو بۆ ئێران و سووریاش.

جەختیان كردووەتەوە كە دەرئەنجامەكانی دوودڵی لە دەرەوەی تێگەیشتن و خەیاڵدا دەبێت. 

نامەكە پلانێكی سەربازیی وردی لەخۆگرتووە كە تێیدا باس لە هێرشێكی 2 بۆ 3 رۆژەی مووشەكی و درۆنیی چڕ كراوە بۆ سەر ئیسرائیل. ئامانجەكان بریتین بوون لە فڕۆكەخانەكان، بارەگا سەربازییەكان و ژێرخانە ستراتیژییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو