بەپێی ئامارە ناڕەسمیەكان نزیكەی هەزار منداڵی تووشبووی ئۆتیزم لە شاری سلێمانی هەن، كەلەو رێژەیە 200 منداڵییان لەسەنتەرەكان راهێنانیان پێدەكرێت، لەرێورەسمی كردنەوەی سەنتەرێكی نوێدا كەسوكاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم داوای هاوكاری و پشتیوانی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و دەڵێن: سوودی زۆریان لەو سەنتەرانە بینیووە، بەڵام پێویستە پزیشكی پسپۆڕی زیاتریان بۆ دابینبكرێت