بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین کاک عومەر گەلەژێری
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری دەڤەری باڵەکایەتی وچۆمان ، لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان