سەرەڕای راگرتنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، حوسییەكان دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیەیان بۆردوومان كرد.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حووسییەكانی یەمەن، زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوەكانی كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودی لە هەردوو ناوچەی جیزان و یەنیوع.
لای خۆشییەوە یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان رایگەیاند، پێگەكانی ئارامكۆیان پێكاوە. گرتە ڤیدیۆییە بڵاوكراوەكان دووكەڵێكی زۆریان لە پاڵاوگەی جیزان نیشان دەدات، هاوكات لە ناوچەی یەنیوع، كە رێڕەوێكی سەرەكیی جێگرەوەی گەرووی هورمزە بۆ هەناردەی نەوتی سعودیە، دوو مووشەكی بالیستی لە لایەن سیستەمی بەرگریی پاتریۆتـەوە تێكشكێندران.
لە وەڵامی هێرشی حوسییەكان دا، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆكایەتیی سعودیە، چەندین بنكەی سەربازی و كۆگای چەكی حوسییەكانیان لە پارێزگاكانی مەئریب، جەوف و شاری حودەیدەی یەمەن بۆردوومان كرد. .