گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بۆ توركیا دەستیپێكردەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە بۆ فڕۆكەخانە نێردراوە، ئەمڕۆ 16ی ئایاری 2026 لە (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی)یەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان (سلێمانی-ئیستانبوڵ-سلێمانی) دەستیانپێكردەوە.