وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێن

کوردستان 03:53 PM - 2026/05/16

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.   

ڕۆژی یەک شەممە ( ١٧ ی ئایاری ٢٠٢٦) مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 

هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری                                 
١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦ 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو