بۆ خزمەتكردن و كۆكردنەوەی سەرجەم ئەو كادر و خانەنشینانەی ئێستا هیچ ئەركێكیان نیە، یەكێتی ئەنجومەنی پشتیووانی مەڵبەندەكانی سلێمانی دامەزراند.
لە درێژەی گۆڕانكاریەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەنجومەنی پشتیوانی مەڵبەندەكانی سلێمانی دامەزراند و هەریەك لەبێستون سابوراوای وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە و ئەنوەر حەسەن و تەلار عەبدوڵا وەك جێگری یەكەم و دووەم دەستنیشانكرا.
ئامانجی ئەم ئەنجومەنەش كۆكردنەوەی سەرجەم ئەو كادر و خانەنشین و تێكۆشەرە دێرینانەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە ئێستا هیچ بەرپرسیارێتییەكیان نیە و دەتوانن لەم ئەنجومەنە درێژە بە كارەكانیان بدەن.
هەروەها دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە یەكێكی ترە لە ئۆرگانە گرنگەكانی یەكێتی كە درێژە پێدەری ڕێبازی سەرۆك مام جەلالە