یەكێتیی بەڵێندەرانی عیراق داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكان دەكات، بڕیاربوو، یەكێتیەكە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەغداد خۆپیشاندان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدات، بەڵام تا كاتێكی نادیار دوایخستووە. وەك یەكێتییەكە ئاماژەی بۆ دەكات هۆكاری دواخستنەكە لەبەر بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پەرۆشیییان بۆ سەقامگیریی وڵات بووە. یەكێتیی بەڵێندەرانی عیراق داوا لە حكومەتی فیدڕاڵی دەكات كە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیاكان و بەڵێندەرانی عیراق ئەنجام بدات بۆ دانانی نەخشەڕێگایەكی روون و پابەندكەر، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شایستە داراییەكان و وەرگرتنی بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردن لە ماوەیەكی دیاریكراودا