دەستەی دەستپاكی: بڕێكی زۆر پارەی دزراومان گەڕاندووەتەوە عیراق

عیراق 03:35 PM - 2026/07/05

دەستەی دەستپاكی عیراق دەڵێت، نیوەی ئەو تۆمەتبارانەی كە تێوەگلابوون لەدۆسیەی گەندەڵی گەڕێنراونەتەوە عیراق و بڕێكی زۆر پارەی دزراویش گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتەكە.

دەستەی دەستپاكی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بەردەوامی لەبەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی گەندەڵی دووپاتكردەوەو بەڵینیشیدا لەداهاتوودا سوپرایزی گەورەیان دەبێت لە ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی و كەسایەتی زۆر دیار و گەڕاندنەوەی بڕە پارەی زەبەلاح بۆناو عیراق.دەستەی دەستپاكی رایگەیاندووە، ئێستا نیوەی ئەو تۆمەتبارانەی دۆسیەی گەندەڵی كە تەنانەت لە ساڵەكانی رابردووشدا هەڵاتبوون گەڕێنراونەتەوە عیراق و بڕێكی باش لەو پارانەش گەڕێنراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت كە برابوونە دەرەوەی عیراق.

بەپێی راگەیەنراوی دەستەكە، هەماهەنگییەكی باش هەبووە لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ و ئاماژەبەوەشكراوە، هێشتا بەربەست لەرێككەوتنی یاسایی لەگەڵ هەندێك وڵاتدا هەیە، بەهۆی جیاوازی لەیاسای وڵاتەكاندا، بۆیە ئەوەی لەعیراق جێبەجێدەكرێت بەئاسانی لەوڵاتانی تر بەدەست نایەت، هەروەها بەشێكی پارە دزراوەكان تێكەڵی ئابوری ئەو وڵاتانە بوون، ئەمەش پێویستی بەبەدواداچوونی وردو كۆكردنەوەی بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی عیراق .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو