مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران سوپاسی پاپای ڤاتیكان لیۆی چواردەیەم دەكات، سەبارەت بە هەڵوێستەكانی دژی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
رۆژی شەممە، میدیاكانی ئێران نامەیەكی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێرانیان بڵاوكردەوە كە بۆ پاپای ڤاتیكانی ناردووە و دەڵێت، هەڵوێستی ئەخلاقی و لۆژیكی ئێوە سەبارەت بە هێرشە سەربازییەكانی ئەم دواییەی سەر ئێران بەرز دەنرخێنم.
پزیشكیان باسی لەوەشكردووە، "هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل تەنیا دژی ئێران نییە، بەڵكو دژی سەروەری یاسا و بەها مرۆییەكانە."
راشیگەیاندووە، گەلی ئێران، بە هەموو پێكهاتەكانەوە (موسڵمان، مەسیحی، جوو و زەردەشتی) چەندین سەدەیە بە ئارامی و ئاسایشەوە لەسەر ئەم خاكە و لەسەر بنەمای پەیوەندی مێژوویی، كولتووری و ئایینی ژیاون، بەڵام بوونی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی وڵاتانی ناوچەكە كە لەوێوە هێرشیان كردە سەر ئێران، هێزە چەكدارەكانی ئێرانیان ناچار كرد بەرەنگاریان ببنەوە.
پزیكشیان تەئكیدی كردووەتەوە، تاران پابەندە بە چارەسەری ئاشتیانە بەشێوەی دیپلۆماسی، هەروەها چاوەڕوانن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر كردەوە نایاساییەكانی ئەمریكا بە بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات.
لە كاتی جەنگی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، پاپا چەندین جار رەخنەی لە كردەوەكانی ئەمریكا گرتووەو هەڕەشەكانی ئەمریكای بۆ سەر گەلی ئێران بە شتێكی قبوڵنەكراو وەسفكردووە.