ترەمپ: دووەم كەسی داعشمان لەناوبرد

عیراق 10:08 AM - 2026/05/16

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كوشتنی ئەبو بیلال مینۆكی لە نێجیریا رادەگەیەنێت و دەڵێت، دووەم كەسی داعش بوو لەسەر ئاستی جیهان.

 دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكی ترووس سۆشیالدا نوسیوێتی، بە فەرمانی من، هێزە ئازاكانی ئەمریكا و هێزە چەكدارەكانی نێجیریا ئەركێكی زۆر ئاڵۆز و وردی پلان بۆداڕێژراویان بە بێ كەموكوڕی جێبەجێكرد، بۆ لەناوبردنی چالاكترین تیرۆریستی جیهان لە گۆڕەپانی جەنگدا.

ترەمپ باس لە ناسنامەی كوژراوەكە دەكات‌و دەڵێت، ئەبو بیلال ئەلمینۆكی، كەسی دووەمی داعش لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابوو دەتوانێت لە ئەفریكا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی كە ئێمە سەرچاوەمان هەبووە و بەردەوام ئاگاداری كارەكانی بووین. ئەو چیتر ناتوانێت گەلی ئەفریكا بتۆقێنێت، یان هاوكار بێت لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریكییەكان. 

دەشڵێت، بە لەناوبردنی ئەبو بیلال، ئۆپراسیۆنە جیهانییەكانی داعش بە شێوەیەكی بەرچاو لاواز دەبن، هاوكات  سوپاسی حكومەتی نێجیریا دەكات بۆ هاوبەشییان لەم ئۆپراسیۆنەدا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو