حكومەتی ئەمریكا درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بۆ ماوەی 45 رۆژی تر ڕاگەیاند، ئەوەش لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ بەردەوامبونی گفتوگۆكان.
هەروەها بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا، چەند خولێكی نوێی دانوستانی سیاسیو سەربازی لە پنتاگۆنو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە نێوان تەلئەبیب و بەیروتدا بەڕێوەبچێت.
تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 14 و 15ـی ئەم مانگەدا، ویلایەتە یەكگرتووەكان میوانداری دوو رۆژ گفتوگۆی بەرهەمداری لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان كردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگربەست كە لە رۆژی 16ـی مانگی رابردووەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ماوەی 45 ڕۆژی تر درێژدەكرێتەوە بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ پێشكەوتنی زیاتر. پیگۆت دەشڵێت، گفتوگۆ سیاسییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە 2 و 3ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە.