جەنگی ئێران رۆژانە بە ملیاران دۆلار زیان بە ئابووری جیهان دەگەیەنێت

عیراق 01:02 PM - 2026/05/11

بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمز و پچڕانی دابینكردنی غاز، نرخی غاز و كارەبا لە ئەورووپا بە ڕێژەی 50% تا 60% بەرزبووەتەوە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان و بارگرانییەكی زۆری لەسەر بودجەی گشتیی وڵاتان دروست كردووە.

 كۆمپانیاكانی ئۆكسفۆرد ئیكۆنۆمیكس و گۆڵدمان ساكس پێشبینییان كردووە كە بەرزبوونەوەی تێچووی وزە ببێتە هۆی ئەوەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە ناوچەی یۆرۆدا بە ڕێژەی 2% بۆ ساڵی 2026 كەم بكات.

تێچووی گواستنەوەی كاڵاكان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە ئاسیا بۆ ئەورووپا بە ڕێژەی نزیكەی 45% بەرزبووەتەوە، ئەمەش زیانی زۆری بە كۆمپانیا هەناردەكارەكانی چین، هیندستان و كۆریای باشوور گەیاندووە.
ئەو وڵاتانەی ئاسیا كە پشت بە هاوردەكردنی وزە دەبەستن، رووبەڕووی هەڵاوسان و كورتهێنانی هاوسەنگیی پارەدان بوونەتەوە. بۆ نموونە لە هیندستان، بەهای دراوی ناوخۆیی بەرامبەر بە دۆلار گەیشتووەتە نزمترین ئاست و تێچووی هاوردەكردن فشارێكی زۆری لەسەر بودجەی گشتی و یارمەتییەكانی حكومەت دروست كردووە.

بەپێی راپۆرتەكانی سندووقی دراوی  نێودەوڵەتیی دراو  و بانكی جیهانی لە مانگی ئاداری رابردوودا ، ئابووریی ئێران لە لێواری داڕمانی تەواوەتی نزیك بووەتەوە.

بێ متمانەیی و دابەزینی بەهای دراو لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی؛ بە جۆرێك لە كانوونی دووەمی 2026، بەهای تمەن لە نێوان 140 هەزار بۆ 160 هەزار بەرامبەر بە یەك  دۆلار بووە ، بەڵام لە مانگی ئایاردا بەهای تمەن زیاتر دابەزیوە و گەیشتووەتە 180 هەزار بۆ 190 هەزار تمەن  180, بەرامبەر بە یەك دۆلار.

وڵاتانی كەنداو كە وەك بەرهەمهێنەری سەرەكیی وزە دەبینرێن، گورزێكی ئابووریی ڕاستەوخۆیان بەركەوتووە، چونكە داخستنی گەرووی هوورمز ڕێگرە لەوەی نەوت و غازەكەیان بگەیەننە بازاڕەكان.
لەم نێوەندەدا عیراق وەك مەترسیدارترین وێستگە دەردەكەوێت، چونكە بودجەكەی بە ڕێژەی زیاتر لە 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت كە زۆربەی لە ڕێگەی ئەو گەرووەوە رەوانە دەكرێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو