دەزگای بەدواداچوونی كەشتیەكان( تەنكەر تراكەرز) پشتڕاستی كردەوە كە ڕژانی نەوتی كەشتییەك لە گەرووی هورمز لە كەشتی (بەرەكە)بووە كە خاوەنەكەی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی ئیمارات بووە.
لە بەیاننامەكەی كۆمپانیای تانكەر تراكەرزدا هاتووە: ئەو كەشتییە زۆر گەورەیەی نەوتی خاو كە لە گرتەڤیدیۆیەكاندا دەبینرێت،بریتییە لە باراكە، كە خاوەنەكەی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی ئیماراتە.لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: كەشتییەكە لە 4ی ئایاری 2026 لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییەوە كراوەتە ئامانج و بووەتە هۆی رژانی نەوتەكەی .
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی یەك شەممە، دەسەڵاتی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، كەشتییەكی بارهەڵگر لەكاتی رۆیشتنی 23 میل لە باكووری ڕۆژهەڵاتی دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەهۆی موشەكێكی نادیارەوە كراوەتە ئامانج.