لە مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی چالاكییەكی تایبەت بە كاری رۆژنامەوانی ئەنجامدرا و تێیدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە رۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەنەس عادل. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا رایگەیاند، سلێمانی شارێكی ئازادە و زەمینەی بۆ كاری رۆژنامەوانی گونجاوە وتیشی، سلێمانی هەر بە ئازادی دەمێنێتەوە.