بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایار، یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، بەرەو سعودیە بەڕێ بکەوێت.
لەمبارەیەوە كاروان ستونی، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان وتی: تا ئێستا زیاتر له 880حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته خاكی سعودیه و ئێوارەی ئەمڕۆ 147 حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشدا ،به پێی خشته‌ی دیاریكراو تا 17ی ئەم مانگە ته‌واوی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه و له ئێستادا هه‌موو تیمه‌كانیان به باشترین شێوه به پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم و جیاواز له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی حاجیاندا.