وەزارەتی دارایی عیراق لە دوو مانگدا زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەبووە

عیراق 09:54 AM - 2026/05/10

وەزارەتی دارایی عیراق ئاماری كۆتایی داهات و خەرجییەكانی دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد ، دوو ترلیۆن و 147 ملیار دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە و لەو ماوەیەشدا بڕی دوو ترلیۆن و 60 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە.

بەپێی ئامارەكە،لەو دوو مانگەدا كۆی داهاتی وەزارەتی دارایی عیراق 15 ترلیۆن و 855 ملیار دینار بووە، لە بەرامبەردا خەرجییەكان گەیشتوونەتە 17 ترلیۆن و 855 ملیار دینار بەوەش دوو ترلیۆن و 147 ملیار دینار كورتهێنانی هەبووە، هەروەها داهاتی فرۆشتنی نەوت لە دوو مانگی ئەمساڵ 13 ترلیۆن و 127 ملیار دینار بووە و داهاتی نانەوتییش دوو ترلیۆن و 728 ملیار دینار بووە.

ئەم ئامارانەی دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵی عیراق لە كاتێكدایە، لە مانگەكانی دواتردا بەهۆی جەنگی ئێران و داخرانی گەرووی هوورمز داهاتی نەوت كەمبووەتەوە، داهاتی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بۆ دوو ملیار دۆلار دابەزیوە، عیراقیش بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی پەنای بۆ یەدەگی دراوی بیانی و قەرزی ناوخۆیی بردووە.بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی دارایی عیراق، 96 ترلیۆن دیناری لە ناوخۆیی و زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری دەرەكی قەرزارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو