عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: كارنامەی حكوومەتی پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كارنامەی وەزاری حكومەتی نوێی عیراقی پێشكەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
كارنامەی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ دەخرێتە بەر دەستی سەرجەم پەرلەمانتارانی عیراق بە مەبەستی پێداچوونەوە و رەچاوكردنی وردەكارییەكان، بڕیاریشە دواتر ناوی سەرجەم كاندیدانی پۆستە وەزارییەكانیش پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان بكرێن.