گۆڤه‌ند ره‌جه‌ب
ئه‌ورقه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئامانج ئه‌ورقه‌ی كه برینه‌كانت بیر ده‌خاته‌وه‌و وه‌ك پشكۆیه‌ك بۆ بڵێسه‌ی ئاگروسۆی دڵت هانت ئه‌دا ئه‌ورقه‌ی كه‌مرۆڤ له‌خۆراناتوانێ هه‌یبێ رقی پیرۆزی ئه‌وژنه گه‌رمیانیه ئازایانه بوو ئه‌مرۆملی ئه‌م زاڵمه نامرۆڤه‌ی له‌دادگاشكان
نه‌وه‌ستان تا عه‌جاجی نا مرۆڤیان دۆزیه‌وه هه‌رچه‌ن هیچ سزا‌و ئازارێك نیه تاقابیلی ئه‌وبه‌ناو مرۆڤه موسولمانه بێیت حکومەتی بەعس
له‌ماوەی ۲٠٠ رۆژدا، لە نێوانی 21 /2 / 1988 تا 6/ 9/ 1988 بە ،هه‌شت قۆناغ شالاوی گه‌وره‌ی ئه‌نفالی له (دۆڵی جافایه‌تی ومه‌رگه،قه‌ره‌داغ ،گه‌رمیان وگۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر. شه‌قڵاوه‌و رواندز، بادینان )ئه‌نجامدا
، کەتیایدا سەرەڕای خاپورکردنی زیاتر لا ٤ هەزار گوند و تێکدان و شێواندنی سروشتی کوردستان، زیاتر لە ۱۸۲ هەزار ژن و منداڵ و گەنج و پیرلە پشتی زیلە سەربازییەکاندا گیران و راپێچی بیابانەکانی باشوری عیراق کران،
بیابانه‌كانی نوگره سه‌لمان و عه‌رعه‌ر له‌بیره‌وه‌ری ئازیزانماندا پربون له هاواری بێ نه‌وای ژماره‌یه‌کی بێ شومار، له ژن و پیاو منداڵ و پیر، كه‌دەسگیرکرابون
منداڵ به‌گریان و دایك به‌سكی برسی هه‌واڵێ باوك و براو دایک و خوشکیان ئەپرسی کا با شۆفڵ کرابون بە ژێر گڵەوە له‌هه‌مووی كاره‌ساتر بینینی سی وسپلی ئازیزانیان به‌ده‌م سه‌گه‌برسیه‌كانیانه‌وه .
تەعریب و تەبعیث و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی'كورد بژاردەی دوژمنان بووە' بەڵام دڕندانه‌ترینیان ئه‌نفال و كیمیاباران بوو، پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی دژی ئاین و یاسا‌و بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یه‌كان بووه،
ساڵانه له‌یادی ئه‌نفالدا به‌دروشم و قسه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ برینیان ده‌كولێنینه‌وه،پێویسته حكومه‌ت زیاتر له‌هه‌وڵدا بێت بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خانەوادەی ئەنفالکراوان تاكه‌مێكیش له‌وئازاره له‌بیرنه‌كراوه سارێژ ببێ کە ئێستا بوونەتە ناسنامەی گەلێکی بەش مەینەت