ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە

کوردستان 11:12 AM - 2026/05/08

ماڵپەڕی شەفافیەت كە تایبەتە بە چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی وهەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 2 تا 8ـی ئایاری 2026 بڕی 2 ملیار و 935 ملیۆن و 792 هەزار و 531 دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش لەسەدا93ی  بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی لەسەدا6ی بەشێوەی چەك بووە، و مقاسەش (پارەی پاكتاوكراو) سەدا 1 بووە.
ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو